مەقامی دەلالۆ لە شێرکۆ بێکەس نەمرە و مامۆستا ناسر رەزی دواتر کردوویەتی بە گۆرانی
ئەم نوسراوە لە سایتی "موزیک کوردی" یەوە وەرگیراوە
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
هەستەوە بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت، قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا ھەر دەلەرێنەوە
دە ... هەستەوە
دەلالۆ، لالۆ، لالۆ، هەستەوە
هەموو هاتووین بەسەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆڕابەی برژانگ هەڵوەریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵ هەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ دەکەین
دەلالۆ، دەلالۆ، هەستەوە
بەفر بیستی، هات لە دوو را له شاھۆوە
بەرەو سیروان کلوو کلوو واکەوتنە ڕێ
ورێژەی دەلاڵو
گوڵان بیستیان ها لە دووڕا
لە هەولێر و سابڵاخەوە
لە قامیشلی و بۆتانەوە بەرەو گوڵوانی دڵەکەت
چەپک، چەپک وا کەوتنە ڕێ
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت دەگرن
ئارەقەی زەنگۆڵ زەنگۆڵی
لامل و نێو چاوت دەسڕن
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
هێشتا زوو بوو، زوو بوو زوو
وادەی ئەم کۆچە کوا ھەبوو
دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
سەر بەرەوە وا وەرەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبنەندان و بەفرانبارە
دەلالۆ دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێ کەت بەوە
بەستە
تۆ بارانی وەرزی مۆژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
هەتاو ڕێتە و نێرگز چاوتە ئای لالۆ گیان لالۆ
لە گیانمانا ڕووباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
لە ئاسمانی یادی تۆدا ئای لالۆ گیان لالۆ
من چریکەم باڵ دەگرێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نه مردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
وەک ئەوینت بەستەی منیش ئای لالۆ گیان لالۆ
هەموو دنیا دەگەڕێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
پێشم کەوە گوڵ ئەستێرەی ئای لالۆ گیان لالۆ
خۆشەویستی شەوانم ئای لالۆ گیان لالۆ
من بەبێ تۆ ڕێی چوونەوەی ئای لالۆ گیان لالۆ
کوردستانم نازانم ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
22 / 4 / 1398 ساعت 21:8 |
بازدید : 725 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
مانگه کان سال به زمانی کوردی
مانگه کان سال به زمانی کوردیژماره | سۆرانی | کورمانجی | هەورامی | کوردی زیران | چێڵکڕ | زهردان | ئیمیشۆن | گاکور | خرداد | May |
4 | پووشپهڕ | تیرمه | کۆپڕ | پهر پهر | تیرمەنگ | ئاگرانی | تیر | June |
5 | گهلاوێژ | ته باخ | گهلاوێژ | گلاویژ | گێرماوان | مردار | مرداد | July |
6 | خهرمانان | ئیلون | ئاوهوهره | نوخشان | کەشکەلون | مالهژیر | شهریور | August |
7 | رهزبهر | جوتمه | ترازیێ | بهران | جیتیرۆن | ماله ژیر دوماینه | مهر | September |
8 | خهزهڵوهر | مژدار | گهڵاخهزان | خهزان | پوشپەلون | تۊلتهکن | آبان | October |
9 | سهرماوهز | کانوون | کهڵهههرز | ساران | چلەڤەرین | مانگ سیه | آذر | November |
10 | بهفرانبار | چله | ئارگا | بهفران | چله | نورووژ | دی | December |
11 | رێبهندان | سبات | رابڕان | بهندان | گوژک | خاکه لیه | بهمن | January |
12 | رهشهمه | ئادار | سیاوکام | رهمشان | ئادار | مانگ لیه | اسفند | Febuary |
بەناوبانگترین و ناودارترین ئەم ڕێزبەندییه ڕێزبەندی سۆرانییه و له لایان زۆرتر کوردەکانەوه به فرمی ناسراوه بەڵام به زاراوەکانی تری زمانی کوردی بەم ناوانه دناسرێن
ناوی مانگەکان بە پێی سیستەمی هەتاوییەوە نوسراون
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
22 / 4 / 1398 ساعت 21:8 |
بازدید : 699 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
ڕۆژی جیهانی زمانی کوردی
ئەوڕۆ ٢٥ جۆزەردان ڕۆژی جیهانی زمانی کوردیە
لەم ڕۆژەدا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری هاوار بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دەمیشق نوسرا
گۆڤاری هاوار لەو کاتەدا یەکەمین گۆڤاری نوسراو بە زمانی کوردی بوو.
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0
|
22 / 4 / 1398 ساعت 21:8 |
بازدید : 768 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
ڕۆژژمێری کوردی
ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
1 - ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بوو.
2 - مانگەکان بە زمانی کوردین و لەگەڵ ئێرانی زۆر جیاوازن (پێشتر ناومان برد -- لێرە کلیک بکەن -- )
|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0