گرووپی بێستوونی كرماشان موزیك و گۆرانی كوردیان له‌ فیستیڤاڵی فه‌جر پێشكه‌ش كرد
وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
گرووپی بێستوونی كرماشان موزیك و گۆرانی كوردیان له‌ فیستیڤاڵی فه‌جر پێشكه‌ش كرد
4 / 7 / 1391 ساعت 4:45 | بازدید : 4411 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )
هونه‌ری - گرووپی بێستوونی كرماشان موزیك و گۆرانی كوردیان له‌ فیستیڤاڵی فه‌جر پێشكه‌ش كرد

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ گرووپی موزیكی ته‌نبوور ژه‌نانی "بێستوون"ی كرماشان، له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر گۆرانی كوردی پێشكه‌ش كرد.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، گرووپی موزیكی ته‌نبوور ژه‌نانی "بێستوون"ی كرماشان به‌ ده‌نگی "فوئاد حوسێنی" له‌ به‌شی لاوه‌كی بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر، كۆمه‌ڵێك پارچه‌ موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی كرماشان و هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌قامی كۆنی كورده‌واریان به‌ ئامێری ته‌نبوور له‌ هۆڵی سووره‌ی حه‌وزه‌ی هونه‌ری تاران پێشكه‌ش كرد.

گرووپی موزیكی ته‌نبوور ژه‌نانی "بێستوون"ی كرماشان ساڵی 1992 به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی "بێهزاد مورادی" به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پێدانی موزیكی مه‌قامه‌ ره‌سه‌نه‌كانی ته‌نبووری كورده‌واری و هه‌وره‌ها فێركردنی ئه‌م ئاوازانه‌ به‌ هۆگرانی موزیك له‌ شاری كرماشان دامه‌زراوه‌ و تا ئێستا له‌ فیستیڤاڵی جۆراوجۆردا به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كردووه‌ و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی گرینگ و پڕبایخیشی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌: پله‌ی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له‌ ساڵی 2004، پله‌ی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی ئێران له‌ ساڵی 2005، پله‌ی دووه‌می فیستیڤاڵی موزیكی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ ساڵی 2006 و پله‌ی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر له‌ ساڵی 2007.

ئه‌و گرووپه‌ هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی توركیا، ئیمارات، رووسیا و پاكستان كۆنسێرتی ساز كردووه‌، تیایدا به‌ ئامێری ته‌نبوور به‌ شێوه‌ی تاكژه‌نی و پێكه‌وه‌ژه‌نینی گرووپ كۆمه‌ڵێك له‌ مه‌قام و ئاوازه‌ ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ی كرماشانیان پێشكه‌ش كردووه‌.

گرووپی موزیكی "بێستوون" له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر كۆمه‌ڵێك پارچه‌ موزیكیان پێشكه‌ش كرد، له‌وانه‌:
ـ پارچه‌ موزیكی "چاوگه‌ی نوور"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پارچه‌ موزیكی "حیبله‌ی مه‌هیستان"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پارچه‌ موزیكی "خه‌یاڵی خۆش"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.

ـ پارچه‌ موزیكی "هاوڕازی یاران"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.
ـ پێكه‌وه‌ ژه‌نینی گرووپ، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پارچه‌ موزیكی "ناڵه‌ی ته‌نبوور"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پارچه‌ موزیكی "یارانی هاوده‌م"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.

ـ پارچه‌ موزیكی "ساقی ده‌وران"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.
ـ ساز و ئاواز، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پارچه‌ موزیكی "قه‌ڵه‌نده‌رانه‌"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.ـ پێكه‌وه‌ ژه‌نینی گرووپ، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.

ـ پارچه‌ موزیكی "مونسی دڵ"، ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردنی موزیك: بێهزاد مورادی.

گرووپی موزیكی "بێستوون" له‌ 13 هونه‌رمه‌ندی كرماشانی پێكهاتووه‌ كه‌ بریتین له‌:

بێهزاد مورادی ـ سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، جه‌هانگیر جه‌مشیدی ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، هووشه‌نگ ئه‌ده‌ب ئاوازه‌ ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، مێهرداد ئه‌كبه‌ری ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، قودره‌توڵڵا خاده‌می ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، كورووش شه‌ربه‌تی ـ ئامێرژه‌نی ته‌نبوور، كورووش به‌هرامی ـ ئامێرژه‌نی عوود، زوڕنا و نه‌رمه‌نای، حه‌مید ره‌زا خوجه‌ندی ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف، نیما ره‌حمه‌تی ـ ئامێرژه‌نی كه‌مانچه‌، مه‌جید عه‌لیزاده‌ ـ ئامێرژه‌نی زه‌رب و ده‌ف، ئێلهام به‌رقه‌مدی ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف، زه‌هرا نادری ـ ئامێرژه‌نی ده‌ف، مێهدی ره‌حمانی ـ ئامێرژه‌نی ته‌پڵ و سه‌ید جه‌واد (فوئاد) حوسێنی ـ گۆرانیبێژ.



|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مطالب مرتبط با این پست
می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 148

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 47

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 2402
:: باردید دیروز : 4374
:: بازدید هفته : 9661
:: بازدید ماه : 59087
:: بازدید سال : 2190876
:: بازدید کلی : 6091055